لە یاریەکی سەرنجڕاکێشدا ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خیتافی بردەوە

لە خولی ئیسپانیا و لە یاریەکی سەرنجڕاکێشدا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە خیتافی بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی 24 ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید میوانداری یانەی خیتافی کرد.

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد و ئەو تایمە بە یەکسانی و بە سێ گۆڵ کۆتاییهات، ئەنخێل کۆریا دوو گۆڵ و ماتیۆس کۆنها گۆڵەکانی ئەتلەتیکۆیان کرد، ئۆنێس ئۆنال دوو گۆڵ و بۆرخا مایۆرال گۆڵەکانی خیتافیان کرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 58 فیلیپی ئەگۆستۆی ئەتلەتیکۆ لەلایەن ناوبژیوانەوە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و دواتر لە خولەکی 89دا ماریۆ هێرمۆسۆ گۆڵی چوارەمی ئەتلەتیکۆی کرد و یاریەکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە سوودی یانەکەی کۆتایی پێهێنا.

بەو ئەنجامە، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی چوە چوارەمی ڕیزبەندی، خیتافیش 25 خاڵی هەیە و لە پلەی پانزەدایە.

پەیوەندیدار