کۆرۆنا دەبێتە هۆی پیربونی پێشوەختەی مرۆڤ

زانایەکی ڕوسیی بواری بایۆلۆجیی گەردیلەو توێژەر لەزانکۆی حکومیی مۆسکۆ نهێنییەکی مەترسیداری پەیوەست بەڤایرۆسی کۆرۆناو کاریگەرییەکەی لەسەر تەمەنی بایۆلۆجیی مرۆڤ ئاشکراکردوە، بەشێوەیەک کۆڕۆنا زۆر لەوە زیاتر زیان لەجەستەی مرۆڤ کە دەزانرێت.

مەکسیم سکۆلاچیڤ بەڕادیۆی “سپۆتنیک”ی ڕاگەیاندوە، لەکاتی توشبونی کەسێک بەڤایرۆسیی کۆرۆنا (کۆڤید-19) کە خۆی بەڤاکسینی کۆرۆنا نەکوتاوە، تەندروستییەکەی بەدەست چەندین فاکتەری نەرێنییەوە دەناڵێنێت، بەجۆرێک ئەو فاکتەرە نەرێنیانە وادەکەن لەماوەی تەنها 10 ڕۆژی توشبون بەنەخۆشییەک، جەستەی کەسەکە ئەوەندەی 10 ساڵ پیر بکەن.

بەوتەی زانا ڕوسییەکە، ئەگەر کەسێک توشی کۆرۆنا ببێت‌و پێشتر خۆی نەکوتابێت، ئەوە جەستەی دەکه‌وێتە ژێر چەندین کاریگەریی تەندروستییەوە کە لەبنەڕەتدا دەبوو جەستە لەماوەی 10 ساڵدا پێیدا تێپەڕبێت، بەڵام جەستە لەماوەی 10 ڕۆژدا هەستیان پێدەکات، ئەوەش هاوشێوەی پیربونی پێشوەختە وایە.

سکۆلاچین پێیوایە، پێچەوانەی پڕۆسەی پیربونی سروشتیی، دەکرێت کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێگه‌ی چارەسەرکردنی شوێنەوارەکانی نەخۆشییەکەوە کە لەدوای توشبون بەنەخۆشییەکە وتوشیان بوە، نەهێڵرێن.

پەیوەندیدار