کاسبکارانی عەلوەی ھەولێر رێگای نێوان ھەولێر و موسڵیان داخست

ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز 

کاسبکارانی عەلوەی ھەولێر رێگای نێوان ھەولێر و موسڵیان داخست ،ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر ھەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانێکی کاسبکارانی عەلوەی ھەولێر دەدەن و تەقەش بەسەر خۆپیشاندەراندا کراوە ئەمرۆ کاسبکارانی عەلوەی ھەولێر خۆپیشاندانێکیان رێکخستوە و رێگای سەرەکی ھەولێر و موسڵیان داخستوە ئەوەش بەھۆی ئەوەی ھەوڵیک ھەیە بۆ داخستنی بەشێک لە گۆرەپانەکانی عەلوەی کۆن و گواستنەوەی عەلوەکە، کە زیانی زۆر بە کاسبکاران دەگەیەنێت . لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا ھێزە ئەمنیەکان ھەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیان داوە و تەقەش بەسەر خۆپیشاندەراندا کراوە.

پەیوەندیدار