رۆژانە نزیكەی ١٥ ھەزار كەس لە ھەرێمی كوردستان ڤاكسین وەردەگرن

لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن كەس ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنا و 900 هەزاریش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە.

حەربی كەتۆ، بەڕێوەبەری ئایتی لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، لەئێستادا رۆژانە نزیكەی ١٥ ھەزار كەس لە ھەرێمی كوردستان ڤاكسین وەردەگرن، ئەوانەی ژەمی یەكەمیان وەرگرتووە ملیۆن و٢٠٠ ھەزار كەس دەبێت و، ژەمی دووەمیش ٩٠٠ ھەزار كەس و، ژەمی سێ یەمیش ١٥ ھەزار كەس دەبێت.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، ئێستا سەردانیكردنی وەزارەت و فەرمانگە حكوومیەكان بۆتە مەرج و پێویستە بۆ ھەر شوێنێكیان بڕوات كارتی ڤاكسینی پێبێت، ئەگەرنا ڕێگەی پێنادرێت سەردان بكات.

پەیوەندیدار