هۆكاری دابەش نەكردنی مووچە ئاشكرا كرا

ئەمرۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەربارەی دابەش کردنی مووچە باسی لەوەکرد، ئەوان ئامادەکاری تەواویان کردووە، بەڵام سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نەداوە بە دانانی پارە لە بانکەکاندا.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی ” بەهۆی نەناردنی پارە بۆ بانکەکان موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش ناکرێت و چاوەروانی بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت ٢٥ مانگ کەوتە پشووی هەینییەوە، وا بڕیار بوو رۆژی یەک شەممە ٢٧ی مانگی شوبات دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت و خشتەی دابەشکردنی موچە گۆڕانکاریی تێدا نەکراوە و وەزارەتی تەندروستیش وەک یەکەم وەزارەت موچەی مانگی دوو وەردەگرێت، بەڵام تا ئێستا پارە نە نێردراوە بۆ بانکەکان تا مووچە دابەش بکرێت.

پەیوەندیدار