دانوستانی روسیا و ئۆکراینا دەستپێدەکات

ئەمڕۆ دانوستانی روسیا و ئۆکراینا لە سنووری نێوان ئۆکراینا و بێلاڕوس دەستپێدەکات، سەرۆکی ئۆکراینايش پێشیبنی ئەوە ناکات کۆبونەوەی شاندی وڵاتەکەی لەگەڵ شاندی روسیا ھیچ ئەنجامێکی لێ بکەوێتەوە.

حکومەتی بێلاڕوس رایگەیاندوە، ھەموو ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانی نێوان روسیا و ئۆکراین کراون و وەفدی دانوستانکاری ھەردوو وڵاتیش گەیشتوونەتە ناوچەکی سنووریی نێوان بێلاڕوس و ئۆکراین لە نزیک چێرنۆبڵ.

ئەندامێکی وەفدی دانوستانکاری ئۆکراینیش بە میدیاکانی وتووە، ئەمڕۆ دانوستانەکانیان لەگەڵ روسیا دەستپێدەکەن و گوێ بۆ ھەموو پێشنیازەکانی روسیا دەگرن، سەرۆکی وەفدی دانوستاندکاری روسیاش رایگەیاند، ھیوادارن لە نزیکترین کاتدا بگەن بە رێککەوتن لەگەڵ ئۆکراین.

لەلایەكی دیكەوە سەرۆکی ئۆکراینا پێشیبنی ئەوە ناکات کۆبونەوەی شاندی وڵاتەکەی لەگەڵ شاندی روسیا ھیچ ئەنجامێکی لێ بکەوێتەوە.

ڤلادیمیر زێلێنسکی گرتەیەکی ڤیدیۆی لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی ئۆکرانیا لەگەڵ شاندی روسیا لە ناوچەیەکی سنوریی لەگەڵ بێلاڕوس بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگایەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ھەردو وڵات بڵاوکردەوە.

سەرۆکی ئۆکرانیا، ئاماژەى بەوەشدا،  ھیچ ھاوڵاتییەکی ئۆکراینیی گومانی ئەوەی لە ھەوڵەکانمان بۆ راگرتنی شەڕ نەبێت، ئەگەر دەرفەتێکی کەمیش ھەبێت ھەوڵەکانی من لەوبارەیەوە بەردەوام دەبێت.

پەیوەندیدار