دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی تێڕوانین لەبارەی كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەركۆمار، بۆ جاری دووەم لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجام دەدات.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە،1-3-2022 دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیار لەبارەی كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەركۆمار بۆ جاری دووەم لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بدات.
٣٣كەس خۆیان بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق كاندیدكردووە كە لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەندكراون و لەنێویاندا، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێبەر ئەحمەد و كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەرھەم ساڵح.
لە كۆبوونەوەی پێشوویدا دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی لەبارەی پرسەكەوە نەدا، دوایخست بۆ ئەمڕۆ یەكی ئادار.
چاوەڕێدەكرێت بە بڕیاریدا گەڕێكی دیكەی ململانێكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار دەستپێبكاتەوە