لە ئەنبار 3 تیرۆریستی داعش كوژران

لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆ ژمارەیەک تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای ئەنبار، سێ تیرۆریست کوژران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکانی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی و بە ھەماھەنگیی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی (F-16)ی عێراق لە میانی سێ ھێرشدا، ژمارەیەک تیرۆریستیی داعشیان لە ناوچەی شوعەیب زایەع رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بۆردومان کردووە.
راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، سێ تیرۆریستیی داعش کوژراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویشی کردەوەته‌وه‌، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی سوپای عێراق لە پارێزگای سەڵاحەددین، دوو تیرۆریست دەستگیرگران.

شانەكه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان ھێزەکانی فەوجی یەک سەربە لیوای 51ی پیادەی سوپا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی سدیرت سەربە پارێزگای سەڵاحەددین، دوو تیرۆریستییان دەستگیرکردووە.

باسی لەوەش کردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.

پەیوەندیدار