نرخی نەوت لە بەرزیدا مایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1 ئازاری 2022، نرخی نەوت لەجیهاندا بەراورد بە دوێنێ دابەزی و نرخی نەوتی برێنت بە 100.99 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش دابەزینێکی بەهای وزەبوو دوای ئەوەی هەفتەی رابردو نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 105 دۆلار.

ئەمڕۆ بەهای نەوت لەبازارەکانی جیهان دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 100.99 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسیش بە 96.59 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هۆکاری دابەزینی بەهای نەوت بۆ بەردەوامی گرژییەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە، چونکە لەچەند کاتژمێری رابردو هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا پێشڕەوی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە لە بنکەیەکی سەربازی سوپای ئۆکرانیا لەنزیک شاری کیێڤی پایتەخت چڕبووەتەوە.

هاوکات پەیمانگای دارایی نێودەوڵەتی (IIF) لەدواین راپۆرتیدا باسی لەوەکردوە، سەرەڕای بەردەوامی بەرزبونەوەی بەهای نەوت لەچەند مانگی داهاتودا، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ساڵی 2022 بەتێکڕا بەهای نەوت لە 66 دۆلاردا جێگیرببێت، بۆیە داوا دەکات گەشەی ئابوری وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لەم ساڵدا بۆ پەرەپێدانی کەرتەکانی دیکە و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان سودی لێوەربگیرێت.

پەیوەندیدار