وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر رووسیا به‌رده‌وامبێت له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا باجی قورس ده‌دات، ده‌شڵێت: “به‌رده‌وامده‌بین له پاڵپشتییه‌كانمان بۆ ئۆكرانیا”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ی ئازار، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ئاسایی خۆیدا رایگه‌یاند: “رووسیا به‌رده‌وامه له پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كرده‌وه شه‌ڕانگێزییه‌كانی، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه”.
وتیشی: “ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا و به رووسیاش ده‌ڵێین: ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبیت له هێرشكردن باجی قورس ده‌ده‌یت”.
قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه دوێنێ بێن واڵێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیای دایه‌وه له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و وتی: “به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی وه‌ڵامه‌كه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌بێت، بۆیه هیوادارین رووسیا بیر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌ی له‌و شێوه‌یه نه‌كاته‌وه”.
هاوكات له‌دوای تێپه‌ڕینی پێنج رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا تا دێت پاڵپشتی و پشتیوانییه‌كانی ئه‌و وڵاته فراوانتر ده‌بن، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئۆلێكسی رێزنیكۆڤ، وه‌زیری به‌رگریی ئۆكرانیا رایگه‌یاند: “چیتر ئه‌م شه‌ڕه ته‌نیا شه‌ڕی ئێمه نییه، به‌ڵكو شه‌ڕی ئه‌وروپایه له‌گه‌ڵ رووسیا، هه‌موو ئه‌وروپا پشتیوانی ئێمه ده‌كات و چه‌كمان پێده‌دات، بۆیه سه‌رده‌كه‌وین”