عەلی حەمە ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مانگی پێش‌و تێكڕای نرخی نه‌وت 96 دۆلار بوه و ئێستا بوه‌ته 111 دۆلار، به‌ڵام ته‌نها 512 ملیار دینار پاره‌ی نه‌وتی مانگی رابردو گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌ویش 200 ملیاری بۆ موچه‌ی مانگی یه‌ك خه‌رجكراوه، ده‌شڵێت، “داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆ مانگی دو نه‌ك هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ده‌ڵێن 25 ملیار دیناریش قه‌رزاری مانگی یه‌كن و چاوه‌ڕوانی پاره‌ی ناوخۆ مه‌بن”.
عەلی حەمە ساڵح ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “به‌دواداچونێكمان كردوه كه بۆچی تا ئێستا موچه‌ی مانگی دو نادرێت، به‌داخه‌وه گه‌یشتوین به كۆمه‌ڵێك ئه‌نجام كه زۆر به خراپی ئیداره‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی مانگێك بدرێت 874 ملیار دینار پێویسته جگه له‌و 32 ملیاره‌ی كه هاوپه‌یمانان ده‌یده‌ن، له داهاتی نه‌وت بۆ مانگی دو 512 ملیار دینار دیاریكراوه، واتا له به‌رمیلێك 25 دۆلار، ئه‌وه‌ی گرفته ئه‌وه‌یه ئه‌و 512 ملیاره 200 ملیاری رۆیشتوه بۆ موچه‌ی مانگی یه‌كی 2022، واتا 312 ملیار دینار ده‌مێنێته‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆ مانگی دو نه‌ك هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه یان ته‌رخانه‌كراوه بۆ موچه‌ی مانگی دو، به‌ڵكو ده‌ڵێن 25 ملیار دیناریش قه‌رزاری مانگی یه‌كن هی هێزه‌كانی ئاسایش و شاره‌وانی، واتا سلێمانی ده‌ڵێت، هیچ داهاتێكی نیه بۆ موچه‌ی مانگی دو، كاتێك سلێمانی ده‌ڵێت داهاتی نیه، داهاتی نه‌وتیش له به‌رمیلێك نه‌وت 25 دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌كاتێكدا مانگی پێش‌و نه‌وتی كه‌ركوك كه به بۆری كوردستاندا رۆیشتوه یه‌ك به‌رمیل به 96 دۆلار فرۆشراوه”.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتیشی، “مانگی پێش‌و تێكڕای نرخی نه‌وت 96 دۆلار بوه و ئێستا كه قسه ده‌كه‌م 111 دۆلاره، ئه‌گه‌ر له به‌رمیلێك نه‌وت ته‌نها 35 دۆلار بمێنێته‌وه داهاتی ناوخۆش نیوه‌ی پار ئه‌مكاته بێت، كه ساڵی رابردو ئه‌م کاته داهاتی ناوخۆ بۆ ته‌مویلی موچه 370 ملیار بو، خه‌ڵكی كوردستان پێویستی به 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غداش نیه بۆ موچه، چ ره‌وایه داهاتی ناوخۆ به‌راورد به مانگی دوی ساڵی رابردو سفر بێت؟، تا ئێستا هیچ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بشڵێن نیمانه و چاوه‌ڕوان مه‌كه‌ن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “ئه‌وه‌ی ئه‌ڵێن داهاتی نه‌وت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه راست نیه، ئه‌گه‌ر حزبه سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان بێده‌نگی لێبكه‌ن به‌راستی نیه‌تیان باش نیه، خۆم به‌دواداچونم كردوه و ده‌ڵێن 312 ملیاری نه‌وت ماوه‌ته‌وه و 200ی خه‌رجكراوه، ئه‌گه‌ر ئێستا نه‌توانرێت موچه بدرێت كه نرخی نەوت گه‌یشتوه‌ته 111 دۆلار و باج و رسومات و جوڵه‌ی بازرگانی له‌وپه‌ڕی باشیدایه كه‌ی ده‌توانرێت؟ كه‌واتا هه‌ر ناتوانرێت و ئه‌م حكومه‌ته و كۆی گشتی دامه‌زراوه‌كان فه‌شه‌لیان هێناوه”.
ئەوەش لە كاتێكدایە، بەهۆی نەبوونی پارەوە بەشێك لە خانەنشینان تاوەكو ئێستا موچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە و ئەوەش نیگەرانی لای خانەنشینان دروست كردوە، پێشتر وەزارەتی دارایی لە بەیانامەیكدا رایگەیاندبوو بۆ تەواو كردنی موچەی مانگی یەكی ئەمساڵ حكومەت بەشێك لە داهاتی مانگی دووی بەكار هێناوە.