سوپای فه‌ره‌نسا كوژرانی گه‌وره به‌رپرسێكی باڵای رێكخراوی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده‌ی له وڵاتی مالی له كیشوه‌ری ئه‌فریقا راگه‌یاند.
سوپای فه‌ره‌نسا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “له‌شه‌وی 25 له‌سه‌ر 26ی شوباتی رابردوودا، له‌ئۆپرسیۆنێكدا له دووری 160كیلۆمه‌تر له باكووری تمبوكتۆی ناوه‌ڕاستی مالی (یه‌حیا جه‌وادی) ناسراو به (ئه‌بو عه‌ممار ئه‌لجه‌زائیری) به‌رپرسی كاروباری دارایی و لۆجستی رێكخراوی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده كوژرا”.
له شوباتی رابردوودا فه‌ره‌نسا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی كه ده‌ستیان له له‌ناوبردنی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی مالیدا هه‌بووه، بڕیاری كشانه‌وه‌یان له‌و وڵاته دا.
بڕیاری كشانه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌كاتێكدایه پلانیان هه‌یه تا مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له ناوچه‌كانی نیجه‌ر و كه‌نداوی غینیا بمێننه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش پلانی گونجاو دابنێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌دوای پاشگه‌زبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مالی له‌بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له مانگی شوباتدا و پێشنیاری مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان تا ساڵی 2025 كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا به‌ره‌و خراپی رۆیشت.