سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە نیگەرانییەوە لە ئاماری تووندوتیژی و کوشتن و ئازاردانی ژنان و پێشێلکردنی مافەکانیان دەڕوانین، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە “ئەم دۆخە بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە و دەبێت بە تەواوی کۆتایی بێت”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ئافره‌تان، پیرۆزبایی له “ته‌واوی ئافره‌تانی كوردستان له وڵات و له هه‌ر كوێیه‌كی جیهان بن “ده‌كات، هیوای به‌ره‌وپێشچوونی به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستوون.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، له‌م یاده‌دا وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌موو پشتگیرییه‌کیان بۆ ژنان و كچانی كوردستان، “دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌كو هه‌میشه داكۆكی له ماف و ئازادییان ده‌كه‌ین و به هه‌موو توانایه‌كمان، به‌رگرییان لێده‌كه‌ین”.
لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی ئەوەی خستووەتەڕوو، “له كاتێكدا ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه، به نیگه‌رانییه‌وه له ئاماری تووندوتیژی و كوشتن و ئازاردانی ژنان و پێشێلكردنی مافه‌كانیان ده‌ڕوانین كه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیی كردووه‌ته سه‌ر دۆخی کۆمەڵایەتی و ناو و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان”، هەروەها جەخت لەوەش دەکاتەوە كه “ئه‌م دۆخه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه و ده‌بێ بە تەواوی كۆتایی بێت”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، “به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی و رێگری له كوشتنی ئافره‌تان به هه‌ر پاساو و به‌هانه‌یه‌ك بێت، ئه‌ركێكی هاوبه‌شی هه‌موومانه له هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حکومەت و رێکخراوەکان و مامۆستایانی ئایینی و میدیا و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی”.
نێچیرڤان بارزانی داوای کردووە، له‌ڕێگەی په‌روه‌رده و ئاگایی و هۆشیاریی تاك و خێزانه‌وه، “هەموومان هەماهەنگ و هاوکار بین و هه‌وڵی جیددی بده‌ین بۆ نه‌هێشتن و بنبڕكردنی تووندوتیژی دژی ئافره‌تان و بره‌ودان به كولتووری ناتووندوتیژی و لێبوورده‌یی و یەکسانی و مسۆگه‌ركردنی به‌شداری و هاوبه‌شیی كارای ئافره‌تان له هه‌موو جومگه و كایه‌كانی ژیان و ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت و كارگێڕیدا و به‌هێزكردنی تواناكانیان”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا سڵاوی بۆ گیانی قوربانیانی تووندوتیژی دژی ژنان ناردووە و دەڵێت، “به‌رز و شكۆدار بێت یادی 8ی مارس، سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌بات و تێكۆشانی ئافره‌تان و ئازادیخوازان له‌پێناو دابینکردنی ماف و دادوەری و یەکسانیدا. سڵاو له گیانی قوربانیانی توندوتیژی دژی ژنان