بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سكرتێر‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ده‌كات.
ده‌قی بروسكه‌كه…
به‌ڕێز كاك به‌ڵێن عه‌بدوڵا، سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
به‌ڕێزان سه‌ركردایه‌تی، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی یازده‌هه‌مین كۆنگره‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ڕێزتان وه‌ك سكرتێری حزب و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی، پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه و خاوه‌نی رابردوویه‌كی پڕ له شانازییه. هه‌ر بۆیه هیوادارین له‌م وێستگه نوێیه‌ی خه‌باتیشدا پێكه‌وه هه‌وڵه‌كانمان له‌پێناو به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان یه‌كبخه‌ین و خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان بكه‌ین.
ھه‌ر شاد و سه‌رفرازبن
دڵسۆزتان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
٩ی ئاداری
ئێستانیوز : بێستون لەتیف