بۆ بەڕێز بەڵێن عەبدوڵڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی یازدەهەمینی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سکرتێری حزبەکە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم، لە ڕێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە ستافی نوێی ئەنجوومەنی گشتی و سەرجەم ئەندام و کادیر و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
هیوادارم حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان وەک چۆن لە ڕابردوودا ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی بینیوە لە کۆڕی خەباتدا بۆ خزمەتکردن و پاراستنی بەها باڵاکان و بەدەستهێنانی مافەڕەواکانی گەلەکەمان، ئاوهاش لە داهاتوودا بەردەوام بێت، هیوادارم بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەشتان ببێتە مایەی یەکڕیزیی و تەبایی زیاتری نێوان لایەنە سیاسییەکان و کۆتاییهێنان بەم دۆخە چەقبەستووەی کە بەرۆکی هەرێمەکەمانی گرتووە، لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ خەڵکی کوردستان.
دووبارە پیرۆزە سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن.
لاهور شێخ جەنگی
ئێستانیوز : بێستون لەتیف