بەرپرسێکی ئاسایشی ئێران دەڵێت، خواستی ئەمەریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی خێرایە. دەشڵێت، لە ئێستادا هیچ ئیرادەیەک نییە ڕێککەوتنێکی بەهێز ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئازاری 2022، عەلی شەمخانی گەورە بەرپرسی ئاسایشی ئێران لە تویتێکدا ئەوەی ڕاگەیاندووە، “گفتوگۆکانی ناوکی ئێران هەموو کاتژمێرێک ئاڵۆزتر دەبێت بەبێ ئەوەی ئەمریکا بڕیارێکی دروستی سیاسی بدات و هیچ ئیرادەیەکیش نییە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بوژاندنەوەی ڕێکەوتنی ناوکی.”
لەلایەکی دیکەوە، ”هەر ئەمڕۆ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاندووە، تاران لە گفتوگۆکانی ڤییەنا لە هیچ هێڵە سوورەکانی پاشگەز نابێتەوەو حکومەت بە توندی بەدوای هەڵگرتنی سزاکانە لە گفتوگۆکاندا.”
هاوکات، لەو چوارچێوەیەدا ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەرمی تەسنیم لە سەرچاوەیەکی نەناسراوەوە بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، ”کە دانوستانکارەکان لە ڤییەنا هێشتا لە هەوڵی ئەوەدان هەندێک لە کێشە سەرەکیەکان چارەسەر بکەن