شاندی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتنی یازدەمین كۆنگرە لە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەکات

د. ڕێبوار ئیسماعیل بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لەئەندامانی مەڵبەند سەردانی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و پیرۆزباییان لە سەرکەوتنی یازدەمین كۆنگرەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان کرد ،شاندی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەلایەن هاوڕێ بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و هاوڕێیانی لقی هەولێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشوازییان لێکرا.

ئێستانیوز : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار