سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت:” ئەم هێرشانە بە “ترسناک” ناو دەبات و دەشڵێت “به ئامانجگرتنی به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ی، پێشهاتێكی ترسناك و پێشێلكردنی زه‌قی ئارامی و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی عێراقه”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند “زۆر به تووندی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به شێوه‌یه‌كی ترسنۆكانه‌ی دڕنده، به بێ هیچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی به ئامانج گرت.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی خۆی بۆ هاونیشتمانییانی هەولێر دەردەبڕێت و دەڵێت “سوپاس بۆ خوای مه‌زن كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه. هاوسۆزی هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی هه‌ولێرین كه له نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێدا كاتێكی سه‌ختیان به‌ڕێكرد.”
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئامانجکردنی بەو شێوەیەی هەولێر و دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بە “ترسناک” ناو دەبات و دەشڵێت “به ئامانجگرتنی به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ی، پێشهاتێكی ترسناك و پێشێلكردنی زه‌قی ئارامی و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی عێراقه و جگه له ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه و زیانگه‌یاندن به ئێستا و داهاتووی ته‌واوی عێراق، هیچ ئه‌نجامێكی دیكه‌ی نابێت.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا داوا له حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دەکات “به جیدی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژیانه بووه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چیتر رێگه نه‌درێت بێڕێزی به سه‌روه‌ری و سه‌قامگیریی وڵات و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییانی بكرێت.”
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە چەند مووشەکێک ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کران، هێرشە مووشەکییەکە تەنیا زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
زۆر به توندی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به شێوه‌یه‌كی ترسنۆكانه‌ی دڕنده، به بێ هیچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی به ئامانج گرت.
سوپاس بۆ خوای مه‌زن كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه. هاوسۆزی هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی هه‌ولێرین كه له نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێدا كاتێكی سه‌ختیان به‌ڕێكرد. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دی و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان، ته‌بایی و یه‌كڕیزی و كاری پێكه‌وه‌یی له هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌خوازێت.
به ئامانجگرتنی به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ی، پێشهاتێكی ترسناك و پێشێلكردنی زه‌قی ئارامی و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی عیراقه و جگه له ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه و زیانگه‌یاندن به ئێستا و داهاتووی ته‌واوی عیراق، هیچ ئه‌نجامێكی دیكه‌ی نابێت.
داوا له حكومه‌تی فیدرالیی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین به جددی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژیانه بوه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چیتر ڕێگه نه‌درێت بێڕێزی به سه‌روه‌ری و سه‌قامگیریی وڵات و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییانی بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2022/3/13