مەکتەبی ڕاگەياندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پەيامێک ئاراستەی کوردستان 24 دەکات

بەرێزان بەرێوەبەرو کارمەندان و تەواوی ستافی کەناڵی کوردستان 24 بەناوی هاورێیانمان لە مەکتەبی راگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هاوخەمی هاوپیشەو هاورێیانمانین لە کەناڵە بەرێزەکەتان بەهۆی ئەو پەلامارەی شەوی رابردووی شاری هەولێر کە زیانی زۆری بە دامەزراوەی بەرێزتان گەیاندوە هیوامان لەش ساغی و بەردەوامیتانە و خواستی ئێمە سەلامەتی هاوپیشەکانمانە لە هەموو دامەزراوەی راگەیاندن و میدیاکارانی کوردستان بەهیوای دوبارەنەبونەوەی روداوو دەست درێژی لەم جۆرە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و راگەیاندنەکانی کوردستان.

مەکتەبی راگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

۱۳\۳\2022

پەیوەندیدار