لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەنفیکا لە ئەیاکسی بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا.
لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەنفیکای پورتوگالی بوە میوانی یانەی ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندی.
لە یاری چووندا هەردوو یانە بە دوو گۆڵ یەکسانبوون بەڵام لەم یاریەدا بەنفیکا بە گۆڵێکی داروین نونێز کە لە خولەکی 77دا تۆماریکرد یاریەکەی لە ئەیاکس بردەوە.
بە ئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە، ئەیاکس ئەمستردام ماڵئاواییکرد و بەنفیکا گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.