قائانی: هێرشە موشەکیەکەی هەولێر وەڵامێکی بەهێز بو بۆ مۆساد

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیەنێت، هێرشە موشەکیەکەی سەر مۆساد لە شاری هەولێر وەڵامێکی بەهێز بو.

بەگوێرەی هەواڵێک کە ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی بڵاویکردوەتەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی سوپای وڵاتەکەی رایگەیاندوە، کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەکی شەڕانگێزانە هەیە کە روبەڕوی دەبێتەوە.

رونیشیکردوەتەوە، قەوارەی سەهیۆنی رۆژێک دروشمی “لەنیل تا فورات”یان دەوتەوە، بەڵام ئێستا “رسوا بون”.

قائانی لە درێژەی قسەکانیدا وتبوی، ئەمریکییەکان لە هەر شوێنێک بن لە گروپە بەرگریکارەکان دەترسن.

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەی رابردو، بە 12موشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر شاری هەولێر و دوای روداوەکەش سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی روداوەکەی لەئەستۆ گرت و ئاشکرایکرد هێرشەکە بۆ سەر بنکەیەکی مۆساد بوە لە شارەکە، لای خۆشیانەوە بەرپرسانی هەرێم تۆمەتی لەوجۆرەیان رەتکردەوە.

پەیوەندیدار