سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی سلێمانی و گەرمیانی كرد

ڕۆژی شەممە 19 ـ 3 ـ 2022 کاتژمێر 10ی ســــــــــەر لە بەیانی هاوڕێ (بەڵێن عەبدوڵا) سکرتێری حزبـی زەحمەتکێشانــی کـوردستـان بە هاوڕێیەتی (شــــوان مـــحــەمـــەد کـــەریـــم) ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ســـەردانی لقی گەرمیانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان کرد و لەلایەن هاوڕێ (گۆران ڕەحیم سەمین) ئەندامی ئەنجومەنی گشتی و بەرپرســــی لقی گەرمیان و هاوڕێیانی ستافی ئەنجومەنی پێشووی گــەرمیـــان و ژنانی حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان و خوێندکاران و لاوانی زەحمەتکێشان و بەشێک لە ئەندامان پێشوازی کران.
هاوڕێ بەڵێن عەبدوڵا لە كۆبوونەوەیەکدا باسی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقی بۆ هاورێیان کردو دواتر لەسەر کارەکانی دوایین کۆنگرە قسەی بۆ هاورێیانی بەشداربوو كرد.

لە كۆتاییدا سكرتێری حزب سوپاس و دەستخۆشی لە ئامادەبووان كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێی كرا .

هەر لە درێژەی سەردانەکەی بەڕێز سکرتێری حزب، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی 19 ی 3 لە بارەگای لقی سلێمانی حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان
لەگەڵ ستاف و کادیرانی لقی سلێمانی و شارەزوور کۆبوەوە و بەوردی قسەی کرد لە سەر کۆنگرەی 11ی حزب و ئەرکەکانی داهاتووی حزب، شایەنی باسە بە گفتوگۆی کادیران کۆبونەوەکە دەوڵەمەندتر کرا.

ئێستانیوز : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار