سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ: قەرەباڵغی بەردەم بانكەكان بووە بە خو

رۆمیۆ حوزەیران سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، هۆكاری رووداوی مردنی دوو خانەنشین لە سلێمانی ئەوەیە دابەشكردنی موچە كەوتە رۆژێك پێش پشووی نەورۆز، پێشی وایە قەرەباڵغی خەڵك لەبەردەم بانكەكان بووە بە خوویەك.
رۆمیۆ حوزەیران بەدەنگی ئەمریكای وتووە،‌ ئاگایان لە رووداوی مردنی دوو خانەنشین هەیە لەسلێمانی لە كاتی وەرگرتنی موچە، هەر لە یەكەم كاتژمێری ئەم رووداوە دڵتەزێنە ئەندامانی لیژنە‌كە باسیان كردووە و داوایانكرد بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكرێت.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، بڕیاریانداوە لە پەرلەمان لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو لیژنەی مافی مرۆڤ كۆبوونەوەیەكی تایبەت بكات و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەدواداچوونێكی جددی بكات، ئەوە روداوێكە بەڕاستی دەبێت هەڵوێستێكی جددی و كاریگەری لەسەر بكرێت كە ناكرێت بەوشێوەیە بێت.
سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ راشیگەیاندووە، هۆكاری رووداوی مردنی دوو خانەنشین لە سلێمانی ئەوەیە دابەشكردنی موچە كەوتە رۆژێك پێش پشووی نەورۆز، خانەنشینەكان هەوڵیانداوە بەزوترین كات موچەی خۆیان وەربگرن، پێشی وایە قەرەباڵغی خەڵك لەبەردەم بانكەكان بووە بە خوویەك، هەموو خەڵك حەزدەكات لەهەمان كات و لەهەمان رۆژدا و لە هەمان كاتژمێردا موچەی خۆی وەربگرێت، بۆیە دەبێت جێگرەوەیەكی دیكە هەبێت.

پەیوەندیدار