نەوت 117 دۆلاری تێپەڕاند

بەهۆی سزاكانی سەر روسیاوە، نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 117 دۆلار.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی 3ی 2022 نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 117 دۆلار و سێ‌ سەنت.
هەروەها یەك بەرمیل خاوی تەكساسی ئەمریكی بە 110 دۆلار و 70 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت، نرخی بەرمیلێك خاوی ئۆپێكیش بەرامبەر 113 دۆلار و 84 سەنتە.
شارەزایان باس لەوە دەكەن، هۆكاری دوبارە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی مەترسیەكانی پەساندنی سزای زیاترە بەسەر روسیادا، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی پرۆسەكانی داگیر كردنی ئۆكرانیا.

پەیوەندیدار