جێگری سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا چووە پاڵ ئەوکەسانەی داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)و عوسمان کاڤالای چالاکوانو پیاوی خاوەنکاری تورکیی دەکەن.
حەیاتی یازجی جێگری سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدان ( ئاکپارتی) لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “حوڕیەت”ی تورکیو بەشێوەیەکی ناراِستەوخۆ داوای ئازادکردنی هەریەک لەسەڵاحەدین دەمیرتاشو عوسمان کاڤالای کرد.
یازجی لەچاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت:”نابێت لەکاتی پرۆسەی دادگاییکردندا دەستتێوەردان بکرێت، ئەویش تاوەکو کارنەکاتەسەر ڕێرەوی دادگا، بەڵام دەبێت تورکیا ڕێگایەک بدۆزێتەوە کە بەهۆیەوە پابەندی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ببین کە تێیدا بڕیاریداوە کە دەبێت هەریەک لەدەمیرتاشو کاڤالا ئازادبکرێن”.
پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لەبارەی بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشو عوسمان کاڤالا وتبووی کە ئەوان دان بەبڕیاری داداگایەکدا نانێن کە دان بەبڕیاری دادگاکانماندا نەنێت.
سهڵاحهدین دهمیرتاش ھاوسەرۆكی پێشوی ھەدەپە له4ی 11ی 2016 لەگەڵ ژمارەیەك لەسەركردەو پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (ههدهپه) بهتۆمهتی ھاوكاریكردنو بانگەشەكردن بۆپارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە) لەلایەن حكومەتی توركیا دهستگیركراوە