پەرلەمانتارێك : حکومەت دەتوانێت تا جەژن دوو مووچە دابەش بکات

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ٢٠٠ ملیارەکە لە بەغدادەوە گەیشتوە و نرخی نەوت لەوپەڕی بەرزیدایە و داھاتی ناوخۆش لە پێویستی موچە زیاترە، و جموجوڵی بازرگانیش ھەیە، بۆیە ھیچ بیانویەک بۆ دابەشکردنی مانگی سێ نییە.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، دەبێت بەڵگەی روونیان لە بەردەستدایە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەر لە ھاتنی مانگی رەمەزان موچەیەک و بەر لە جەژنیش موچەیەکی تر دابەش بکات.

عەلی حەمە ساڵح ئەوەشی راگەیاندوە، بۆ دابەشکردنی مووچە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار پێویستە، بەڵام داھاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی پێشوو کە دراوە بە وەزارەتی دارایی ٤٨٨ ملیۆن دۆلار بوە، ئەوەش کاتێک بووە کە نرخی یەک بەمیل نەوت بە ٩٧ دۆلار بوە، بەڵام بۆ ئەم مانگە نرخی یەک بەرمیل نەوت کە ١١٧ دۆلارە داھاتەکە دەبێت بە ٥٥٠ ملیۆن دۆلار.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکردووە، لە داھاتی ناوخۆش بۆ تەواوکردنی موچە٥٠ ملیۆن دۆلار پێویستە، کە ھەولێر ٢٨.٥ ملیۆن دۆلار و سلێمانی ٢١.٥ ملیۆن دۆلار ئەوەش لە کاتێکدایە کە تەنیا داھاتی خاڵە سنورییەکان ١٠٠ ملیۆن دۆلارە.

ئەوەش لە کاتێکدایە چەندین جار وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی و ئابووری جەختیان کردووەتەوە، ھەموو ٢٥ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، بەڵام سێ ڕۆژ بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕیوە و تائێستا مووچە دابەشنەکراوە.

پەیوەندیدار