پێشمەرگە دێرینەكان لە هەولێر گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا

كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و بۆ داواكردنی مافەكانیان و باشتركردنی دۆخی ژیانیان بە رێپێوان چوونە بەردەم پەرلەمانی كوردستان.
كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان لە گردبونەوەكەیان لە شاری هەولێر بە میدیاكانیان وت، داوای زیادكردنی موچەكانیان و سودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی و باشتر كردنی بارودۆخی ژیانیان دەكەن.
جەختیان لەوەش كردووەتەوە، لە 18ی ئەیلولی 2020 پرۆژە یاسایەكیان بۆ رێزلێنانی خانەنشینان پێشكەش بە پەرلەمان كردووە، تاوەكو ئێستا تەنانەت خوێندنەوەی بۆ نەكراوە، ئەمڕۆ دەڕۆن داوا دەكەن ئەو پرۆژە یاسایە پەسەند بكرێت.
بەپێی وتەی ئەو پێشمەرگە دێرینانە، سەدان كەس لەسەر ناوی ئەوان موچە لە ئەوان زیاتر وەردەگرن كە پێشتر دژی پێشمەرگە بوون و تەقەیان لە پیشمەرگە كردووە، داوا دەكەن ئەو كەسانەیان لێجیابكەنەوە و مافەكانیان و موچەیەكی دیاریكراویان لەكاتی خۆیدا وەك پێشمەرگەی دێرین پێبدرێت.

پەیوەندیدار