ئازاری پشت و قاچ بە یەکێک لە ئازارە باو و درێژ خایەنەکان دادەنرێت کە پێویستە زۆر بە خێرایی چارسەری بکەیت یان دەبێت شێوازی ژیان کردنت بگۆریت و دەست و پەنجەی لەگەڵ نەرم بکەیت.
هەندێک کات ئازارەکە بە هۆی کێشی زۆر و هەڵگرتنی قورسایی و جوڵەی ناتەندروست یان هەڵکشانی تەمەنەوە دروست دەبێت.
بۆیە پێویستە خۆت ببیت بە پزیشکی خۆت و چەند ڕێکارێک هەیە بیگریتە بەر بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکەت.
سەرەتا ڕێکخستنی شێوازی نوستنەکەت: پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یەک کاتژمێر خەوتن بە شێوازی نا تەندروست وەک ئەوە وایە هەشت کاتژمێر کاری قورس بکەیت، ئەوەندە ئازار بە ماسولکەکانی پشتت دەگات بۆیە پێویستە شێوازی خەوێکی تەندروست پەیرەو بکەیت.

پیادە ڕێیی… پیادە ڕێکردن بۆ ئەو کەسانەی کە ئازاری پشتیان هەیە سود بەخش دەبێت، بە مەرجێک هەنگاوەکان لەسەر خۆ بن بەڵام هەنگاوی درێژ بن.

بەکارهێنانی قادرمە بە شێوازێکی تەندروست، سەرکەوتن یان دابەزین بەسەر قادرمەدا زۆرترین زیان بە پشت و قاچ دەگەیەنێت بۆیە پێویست ئاگامان لەبەکار هێنانی قادرمە بێت و کەمترین قورساییمان پێبێت و دورکەوینەوە لەوەی کە بە یەک هەنگاو چەند قادرمەیەک ببرین و هەمیشە دەبێت بە هێواش و هەنگاو بە هەنگاو قادرمەکان ببڕین و دەستیش بگرین بە ڕاگرێکەوە لە کاتی سەرکەوتن یان دابەزین.
