رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری لە هاتنی پەتایەكی كوشندە دەدات

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای ده‌كات، پێشبینی ده‌كرێت گۆڕاوێكی مه‌ترسیدار ده‌ربكه‌وێت، كه‌ زۆر له‌ كۆڤید19 و ئۆمیكرۆن كوشنده‌تر بێت، كه‌ له‌ماوه‌ی دووساڵی رابردوودا بوونه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ملیۆنه‌ها مرۆڤ.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێشبینیی ده‌ركه‌وتنی گۆڕاوێكی دیكه‌ی كردووه‌، كه‌ به‌هۆی وه‌رگرتنی ڤاكسین و دروستكردنی به‌رگری له‌ش، زیانه‌كانی كه‌متر ده‌بن.

تیدرۆس ئه‌دهانۆم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، كۆرۆنا بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 6 ملیۆن مرۆڤ، كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ چین ده‌ركه‌وت.

ئه‌دهانۆم گوتیشی: له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا كۆرۆنا په‌ره‌ ده‌سێنێت، به‌ڵام به‌هۆی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌وه‌ زیانه‌كانی كه‌متر ده‌بنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان روونیكرده‌وه‌، ره‌نگه‌ ئه‌مساڵ رێژه‌ی تووشبوون به‌ گۆڕاوی دیكه‌ به‌رز بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ستكرا به‌رگری له‌ش كه‌متر بووه‌وه‌، وا پێویست ده‌كات ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین وه‌ربگیرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌خۆشن، یاخود له‌ رووی جه‌سته‌وه‌ لاوازن.

هه‌روه‌ها گوتی: “سیناریۆی ده‌ركه‌وتنی گۆڕاوێكی دیكه‌، كه‌ مه‌ترسییه‌كی نوێیه‌ بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی، ره‌نگه‌ ڤاكسین كاریگه‌رییه‌كانی كه‌مبكاته‌وه‌، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بن كه‌ تووشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بوونه‌ته‌وه‌

پەیوەندیدار