عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ماوەی حەوت ڕۆژە پارەی پێویست ئامادەیە بۆ دابەشکردنی موچە، بەڵام دابەش ناکرێت، ده‌شڵێت، “کۆی داهاتیش (447 ملیار دیناری زیاترە لە پارەی پێویست بۆ موچە).”
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئازار/3) رایگەیاند، “بۆ موچە 600 ملیۆن دۆلار پێویستە، داهاتی نه‌وتی مانگی رابردو 550 ملیۆن دۆلار بوه، كانگی دو كه 28 رۆژ بو، تێکڕای نرخی برمیلێک نەوتی برێنت (97 دۆلار) بو، داهاتی نەوت بۆ موچە تەرخانکرا (488 ملیۆن دۆلار) بوە، ئەم مانگە تێکڕای نرخی نەوتی برێنت (113.87 دۆلار) بوە، بە فرۆشتنی بە (10 دۆلار) کەمتر لە برێنت، دواتر تەنها 41% داهاتەکەشی بمێنێتەوە، بەلای کەم داهاتی نەوت دەگاتە 550 ملیۆن دۆلار”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، 200 ملیار دینار له به‌غداوه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه، تا ئێستا هیچی خەرجنەکراوەو بۆ تەواوکردنی موچە لەم بڕە پارە (73 ملیار دینار) پێویستە، واتە، (127 ملیار دینار) دەمێنێتەوە.
له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆ، ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌دواداچونی كردوه و نوسیویه‌تی، “داهاتی ناوخۆ کە نزیکەی 350 ملیار دینارە، بەمەش داهات 477 ملیار دیناری زیاترە لە موچە، جگە لە دابەشکردنی موچە ئیدی کاتی دەستپێکردنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانە”.
جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، كه “درێژکردنەوەی ماوەی دابەشکردنی موچە بۆ ئەوەی لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا یەک موچە بدرێت کارێکی ناڕەوایە، بە دڵنیایی دەتواندرێت تاوەکو جەژن دو موچە بدرێت”.