چوارچێوەی هەماهەنگی: سازش لە پێكهێنانی گەورەترین كوتلە ناكەین

هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح جەخت لەوە دەكاتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی سازش لە پێكهێنانی گەورەترین كوتلە ناكات و پێویستە رەوتی سەدر و سەربەخۆكانیش لەو كوتلە گەورەیەدا بەشداربن.
هادی عامری رایگەیاند، سازش لە پێكهێنانی گەورەترین كوتلە ناكەن، كە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە و رەوتی سەدر و سەربەخۆكان لەخۆبگرێت، كە دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیرانیش دیاری بكەن.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، لە سەردانەكەی كۆتایی مانگی كانونی یەكەم بۆ حەنانە، موقتەدا سەدر پێشنیازی كردووە كە رەوتی سەدر ببێتە ئۆپۆزسیۆن و چوارچێوەی هەماهەنگی حكومەت پێكبهێنێت.
عامری باسی لەوەش كرد، بەڵام ئەو پێشنیازەیان رەتكردووەتەوە و دەیانەوێت رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی پێكەوە گەورەترین كوتلە دروستبكەن.

پەیوەندیدار