له‌دوای په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، چوارچێوه‌ی ھه‌ماھه‌نگی شاندێكی به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا پێكهێنا، به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غدا، شاندێكی باڵای چوارچێوه‌ی ھه‌ماھه‌نگی به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی پێكهێندراوه و وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌میش، شانده‌كه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی بابیلۆن كۆبوه‌ته‌وه و باسیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی سیاسیی كردوه.
بڕیاریشه شانده‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق جگه له ره‌وتی سه‌در بكات، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ش هه‌وڵدانه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆده‌نگی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌تی ته‌وافقی نیشتمانی.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردو، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی نوێ‌دا رایگه‌یاند، بۆئه‌وه‌ی عێراق به‌بێ حكومه‌ت نه‌مێنێته‌وه و باری ئه‌منی و ئابوری و خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیكه خراپتر نه‌بن، هه‌لێك ده‌ده‌م به لایه‌نه‌كانی “سێ یه‌كی په‌كخه‌ر” له‌ماوه‌ی 40 رۆژدا، دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئه‌نجامبده‌ن و حكومه‌تێكی نیشتمانیی به‌بێ ره‌وتی سه‌در پێكبهێنن.