ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، روسیا هێرشەکانی دژی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا زیاتر دەکات و پێدەچێت پلانی هەبێت بۆ رەوانەکردنی دەیان هەزار سەرباز ی نوێ بۆ ناوچەکە.
جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لە کۆنفرانسیکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەداوە، روسیا هێرشەکانی دژی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا زیاتر دەکات و پێدەچێت پلانی هەبێت بۆ رەوانەکردنی دەیان هەزار سەربازی نوێ بۆ ناوچەکە.
باسی لەوەشکردووە، ئەو وێنانەی کە لە ناوچەی بوچای سەر بە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیاوە بڵاودەکرێنەوە کارەساتن و توشی سەرسوڕمانت دەکەن.
ئەمەش دوای ئەوەدیت، شارۆچکەی بوچا کە دەکەوێتە نزیک شاری کیێڤی پایتەختەوە و پێشتر بۆ ماوەیەک لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی روسیادا بوو و دواتر هێزەکانی ئۆکرانیا شارۆچکەکەیان گرتەوە.
هاوکات ئۆکرانیا روسیای بە تۆمەتی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە شارۆچکەکەدا تۆمەتبار کرد، لەکاتێکدا تەرمی هاوڵاتیانی مەدەنی لەسەر شەقامەکانی شارۆچکەکە دۆزرانەوە.