دەزگای دژە تیرۆر: موشەکەکان لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی هەولێر کراون
دەزگای دژە تیرۆر بڵاویکردەوە، سێ موشەکەکە لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، موشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتوەتەوە.
روداوەکە لە سەعات 8:25 خولەک بوە و سێ موشەک ئاڕاستەی پاڵاوگەی کار کراون و یەکێکیان لە گوندی ئاغوڵان سەبەر کەورگۆسک و دوانەکەی دیکەش لە گوندی گەویلانی سەربەقەزای بەردەرەش کەوتونەتە خوارەوە.
هەردو گوندەکە هاوسنوری یەکترن و نزیکن لە پاڵاوگەکە.