کەشناسی عێراق رایگەیاند، خۆڵبارین لە وڵاتدا بەردەوام دەبێت و لە ناوچەکانی هەرێمدا کەمتر دەبێتەوە و خێرایی با زیاتر دەبێت و بارستە هەوایەکی سارد شارەکانی باکور و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
عەلی موسەوی، کەشناسی عێراقی رایگەیاند، خۆڵبارین لە زۆربەی شارەکان بەردەوام دەبێت و خێرایی با بەراورد بە دوێنێ هەیینی زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو لە شارەکانی هەرێم و باکور نزم دەبنەوە.
باسی لەوەشکردوە، لە چەند کاتژمێری داهاتودا خۆڵبارینەکە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێم کەم دەبێتەوە و رو لە شارەکانی باشور دەکات.