لەماوەی مانگێکدا زیاتر لە ٢٢ ھەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە و لەو ژمارەیە نزیکەی چوار ھەزاریان داخڵکراون و چارەسەریان بۆ کراوە و ٨٩٣ نەشتەرگەری جۆراو جۆریش لە نەخۆشخانەی شار ئەنجامدراوە و ١٠٠ حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.
بەپێی ئامارێکی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوە ١ی ئازاری ٢٠٢٢ تا ٣١ ئازاری ٢٠٢٢، ۲۲٫۲۰۳ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە و لەو ژمارەیە ۳٫۸۲٤ نەخۆشیان داخڵ کراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
لەماوەی ئەومانگەدا لەنەخۆشخانەی شار۸۹۳ نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و ۷٤۰ نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستکردیان کردووە و سێ نەخۆش نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەیان بۆ کراوە.
ھەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار ۱٫۲۱۰ نەخۆش لەبەشی فریاکەوتن داخڵ کراون و ۷۱٥کەس لەبەشی گورچیلەی دەستکرد و ۷۹۳ کەس لەبەشی نەشتەرگەری و۷٦ نەخۆش لەبەشی چاودێری وورد و ۱۱۷ کەس لەبەشی CCU و ٤۲٥ کەس لەبەشی ھەناوی و ۱۹۰ کەس لەبەشی ھەناوی مێشک و دەمار و ۷٦ کەس لەبەشی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و ۸۹ کەس لەبەشی سنگ و دەمار و ۱۳۳ کەس لەبەشی شکاوی داخڵ کراون.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار ٥۷٫۰٥۰ شیکاری تاقیگەیی و ۲٫۷۲۷ ھێڵکاری دڵ و ۷٫۰٤۷ تیشک و ٤٫٤۳٤ سۆنەر و ۳۲۸ ئیکۆ و ۱٫۳۷۹ چارەسەری سروشتی کراوە و ۱۰۰ حاڵەتی گیان لەدەستدان لەو نەخۆشخانەیە تۆمارکراوە.