ئیمانوئێل ماکرۆن و ماری لوپێن بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا دەڕۆن و دەبێت بۆ هەموو دەنگێک شەڕ بکەن.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا، ماکرۆن بە نزیکەی 4٪ پێش لوپێن دەکەوێت و ئەگەری هەیە هەردووکیان بەرەو گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان بڕۆن.
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، ئیمانوئێل ماکرۆن لەنێوان 28.1 تاوەکو 29.7٪ ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. لەدوای ئەو ماری لوپێن، سەرۆکی بەرەی نیشتمانی راستڕەو دێت کە لە نێوان 23.3٪ تاوەکو 24.7ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ساڵی 2017، ماکرۆن 24.01٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو و لوپێن 21.3٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو.
هەر وەک پێش هەڵبژاردنەکان پێشبینی دەکرا، ماکرۆن و لوپێن بەرەو گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان دەڕۆن کە لە 24ی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت.