بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم ئەمرۆ لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لەکەشدا و سبەی سێ شەممەش ئاسمان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت .
بەرێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستاند رایگەیاند، لە پارێزگای ھەولێر ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لەگەل بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک کە پێشبینی دەکرێت لە درەنگانی شەو کاریگەری کەمێک بەھێز بی وە تاکوو کاتەکانی بەیانی زوو بەردەوامی ھەبێ .
لە پارێزگای سلێمانی ئاسمان نیمچە ھەور دەبێ لەگەل تۆزوخۆڵ کە پێش بینی دەکرێت لەکاتەکانی درەنگانی شەو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کاریگەری کەمێک بەھێز بێ وە تا کاتەکانی بەیانی زوو کاریگەری بمینێ .
پارێزگای دھۆکیش ئاسمان نیمچە ھەور دەبیت لەگەل بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵ کاریگەری کەمێک بەھێزتر دەبێ لەکاتەکانی ئێوارەی ئەمرۆ بۆماوەیکی کورت.
ھەروەھا لە پارێزگای کەرکوکیش ئاسمان نیمچە ھەور دەبێ لەگەل بەرزبوونەوەی تۆزوخۆل وە کاریگەری بەردەوامی دەبێ تاکوو کاتەکانی بەیانی سێ شەممە .