توركیا : سنوری برادۆست بۆردوومان دەكات

سوپای تورکیا لەڕێگای تۆپی دوور هاوێژەوە سنوری برادۆستی تۆپبارانکرد و تەقەی هەمەڕەکیش دەنگی دەبیسترێت.

سوپای تورکیا لە کاتژمێر 8:30 تاوەکو 9:30 خولەک هەریەک لە چیای شەکیو و تالستا و کەمکۆڕایی و گۆڕەسێو تۆپبارانکرد و زیانەکانیشی نەزانراون، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی بۆ ئەو هاوڵاتیانەی، بە مەبەستی کردنی گژوگیای بەهاری ڕوویان لەچیان کردووە دروستکردووە .
هەروەها دوو فڕۆکەی چاودێری بەردەوام بەسەر ئاسمانی سنورەکە دەسوڕێنەوە و سەربازانی تورکیا بە دۆشکەش تەقە دەکەن .

ماوەی چەند رۆژێکە سوپای تورکیا چالاکییە سەربازییەکانی لەناو خاکی هەرێم چڕکردوەتەوەو هێزی سەربازی زیاتریشی هێناوەتە ناوچەکە، هاوکات میدیاکانی تورکیاش ئاماژەیان بە ئۆپراسیۆنێکی نوێی سوپای تورکیا کردوە لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا.

پەیوەندیدار