بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ئەنسکلۆپیدیای گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان، تۆبی کیسی تەمەن 21 ساڵو 66 ڕۆژ وەک بەتەمەنترین سەگی زیندوو لەجیهاندا هەژمارکراوەو ناوی خراوەتە ناو ئەنسکلۆپیدیاکەوە.
کیس کە ئێستا نیشتەجێی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکایە، لەڕەچەڵەکی ناسراوی سەگی “شیواوا”یە.
ئاژانسی هەواڵی “یو بی ئای” لەگیزیلا شۆری خاوەنی سەگەکەوە گواستوویەتییەوە کە وتویەتی:”لەوکاتەوەی سەگەکە تەمەنی چەند مانگێک بووە لەدوو هاوسەری بەتەمەنی وەرگرتووە، لەبەرئەوەی چیتر توانای بەخێوکردنو چاودێریکردنیان نەماوە”.
بەوتەی ئەنسکلۆپیدیای گینس کیس وەک بەتەمەنترین سەگی ڕەچەڵەکەکهی خۆی هەژمارکراوە کە هێشتا لەژیاندا ماوە، هەرچەندە ڕەچەڵەکی شیواوا بەدەگمەن تەمەنیان لە18 ساڵ تێپەڕدەکات.
پێش کیس، سەگێک بەناوی “بلۆی” کە تەمەنی 29 ساڵو 5 مانگ بووە، وەک بەتەمەنترین سەگی جیهان تۆمارکراوە، بەڵام ئەو سەگە لە14ی نۆڤەمبەری ساڵی 1939 مردووە.