لە هەفتەیەکدا پێنج کەس دەبنە ملیاردێر

لە چەند ساڵی رابردودا قەیرانی دارایی و کۆرۆنا بەرۆکی وڵاتانی دونیا و مرۆڤایەتی گرتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی ملیاردێرەکانی جیهان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە و زۆرینەشیان لە ئەمەریکا و چین ژیان بەسەردەبەن.

ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی تازەترین ریزبەندی ملیاردێرەکانی جیهانی بۆ ساڵی 2022 بڵاوکردەوە کە زۆرینەیان لە ئەمەریکان و ژمارەیان دەگاتە 867 ملیاردێر.

بەپێی ریزبەندییەکە، چین بە پلەی دووەم دێت و 607 ملیاردێری تێدایە، دوای ئەویش هیندستان دێت كە 165 ملیاردێری تێدایە و پلەی سێهەمی وەرگرتووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئەڵمانیا بە 134 ملیاردێر گەورەترین وڵاتی ئەوروپایی خاوەن زۆرترین ملیاردێرە و دوای ئەویش روسیا بە 83 سەرمایەدار لەسەر ئاستی ئەوروپا پلەی دووەم وەردەگرێت.

رۆژنامەکە ئەوەشی رونکردووەتەوە، ساڵی ڕابردوو 236 ملیاردێری نوێ زیادیان كردووە و بەو پێیەش هەر هەفتەیەك 4.5 كەس بوونەتە ملیاردێر.

پەیوەندیدار