بەرێوەبەری خۆسەری سەردانی زەحمەتکێشان دەکات

بەرواری 21/4/2022 وەفدێکی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان سەردانی بارەگای لقی سلێمانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد ، وەفدی میوان بریتی بوون لە (ئەفین سوید )نوێنەری بەرێوەبەری خۆسەری لەهەرێمی کوردستان و (فەتحوڵا حسینی و زەهیە ئالرەشی) ئەندامانی لیژنەی بەرێوەبردن و( نالین مستۆ )ئەندامی راگەیاندن و لەلایەن هاورێیان ماموستا( ئەحمەد خدر) بەرپرسی لقی سلێمانی و( شەیدا مەعروف) بەرپرسی بۆردی ژنان و (بەختیار مستەفا) بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندن و( نەبەز جەمال و عومەر شاوری) ئەندامانی راوێژکاری حیزب پێشوازی گەرم کران

لەو دیدارەدا هەڤاڵ ئەفین ناسێندرا وەک بەرپرسی نوێی نوێنەرایەتی خۆسەری لەهەرێمی کوردستان و دواتر باس لەبارودۆخی کوردستان بەگشتی و رۆژئاوای کوردستان و پەیوەندیەکانی هەردولا کرا.

هەردولا جەختیان لەتوندوتۆڵکردنی زیاتری پەیوەندیەکانی هەردولا کردەوە و وەفدی میوان پێزانینی خۆیان بۆ زەحمەتکێشان دەربری لەبەرامبەر هەڵوێستی نیشتیمانیانەو پشتیوانیکردنی دۆزی رەوای گەلەکەمان لەرۆژ ئاوا .

هاوکات حیزبی زەحمەتکێشان هیوای سەرکەوتنی بۆ هەڤاڵ ئەڤین نیشان دا لەئەرکە نوێکەیدا وێرای هیواخواستن بۆ سەرکەوتنی تەواوی بزافی رزگایخوازی گەلەکەمان لەهەرچوارپارچەی نیشتمان .

ئێستانیوز : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار