حەوت كۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران بریندار بوون

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە رۆژێکدا لە شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان حەوت کۆڵبەر دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەیان لێدەکرێت، لە شاخ کەوتونەتە خوارەوە و برینداربون.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لەدوایین راپۆرتی خۆیدا باسی لەوەشکردوە، ڕۆژی پێنجشەممەی رابردو سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی دانا ڕەحمەتی خەڵکی جوانڕۆ، فەرەیدون یوزی و ڕەمەزان سابیری خەڵکی کامێران لە کاتی کۆڵبەری لە سنوری نەوسود بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار بون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سێ کۆڵبەری دیکەش بە ناوەکانی محەمەد فەخری خەڵکی جوانڕۆ، دارا یوزی و هۆشەنگ کەریمی خەڵکی کامێران لە کاتێکدا لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە ڕاونراون و ویستویانە کە دەرباز بن بە هۆی هەڵدێران لە شاخ بە سەختی بریندار بون .

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی عابید شەجەریان لە کاتی هەڵاتن چوەتە سەر تەلی دڕکدار و دەستی 18 تەقەڵی خواردوە، بەشێوەیەکی گشتیش لەم ماوەیەدا تەقەکردن لە کۆڵبەرەکان لە ناوچە سنورییەکانی نەوسود زیادی کردوە.

پەیوەندیدار