گردبونەوەی نارەزایەتی حزبە چەپەکانی کوردستان لەبەردەم بارەگای UNلەشاری هەولێر دژی لەشکرکێشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو.
ئهمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٤/٢٦ سێ حزبی چهپی كوردستانی كه پێكهاتبوو له حزبی زحمەتکێشانی کوردستان وحزبی شیوعی کوردستان و بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی و چهندان كهسایهت و تێكۆشهر و ئازادیخواز ،گردبوونهوهیهكی جهماوهرییان له شاری ههولێر لهبهردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان رێكخست.
لە گردبوونەوەكەدا وتاری هەرسێ لایەنەخوێندرایەوە .
دواتر نوێنەری هەرسێ حزبەكە لەگەڵ بەرپرسانی نەتەوەیەكگرتووەكان كۆبوونەوە و یاداشتەكەیان پێشكەش كردن و داوایان كرد كە سنورێك بۆ ئەو لەشكركێشەییەی سوپای توركیا بۆسەر خاكی هەرێم دابنرێت.
شایەنی باسە هەر سێ حزب لەسەر ئاستی سەركردایەتی و جەماوەرێكی زۆر بەشداری گردبوونەوەیەكیان كرد.
بێستون لەتیف



