لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت” ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان لە سنورەكە دەكرێت”.
لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتیانی سنوری هەڵەبجەی تازە و ناحیەی وارماوا دەكاتەوە، کە ئهمڕۆ چوارشەممە نەوت دابەش دەكرێت بەسەر هاووڵاتیانی ناوچەکەدا.
ئەوەشی خستەڕوو: بۆ هەر (٢٠٠) لیترێک نەوت (٥٥) هەزار دینار وەردەگیرێت.
پێشتر وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردبوو، پێش دەستپێکردنی وەرزی سەرما و سۆڵه بۆ هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوت دابەش دەکرێت، بەڵام لە تائێستادا کە نزیک دەبینەوە لە وەرزی گەرما پرۆسەکە کۆتای نەهاتووە و چەند شوێنێک ماوە نەوتی سپی وەربگرێت.