وەڵامێک بۆ هەواڵێکی چەواشەکاریانەی باسنیوز

ماڵپەڕی باسنیوز لە هەواڵێکی چەواشەکاریانەیدا سەبارەت بە چالاکیەکی لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی کۆمەڵێک تۆمەتی ناڕەوای ئاڕاستەی حزبەکانمان و سەرکرادیەتی هەر سێ حزب (شیوعی، زەحمەتکێشان ، بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان) کردووە بۆیە لێرەدا بەو ماڵپەڕە و ئەوانەی لە چوارچێوەی ئەو هەواڵە هەلبەستراوە ناویان هاتووە دەڵێین:
چالاکی رۆژی سێشەمە ٢٦/٤/٢٠٢٢ لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی لە چوارچێوەی سیاسەتی گشتی هەر سێ لایەنی سیاسی ئەنجامدراوە، هاوڕێیانمان بۆ ئەو چالاکیە رێوشوێنی یاساییان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت گرتۆتە بەر.
بۆیە لێرەدا بەو ماڵپەڕە ڕادەگەیەنین کە لە بری تۆمەت هەڵبەستن بۆ ئەم و ئەو وا باشە مەترسیە جدییەکەی سەر هەرێمی کوردستان ببینن کە لە ئێستادا خۆی لە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا دەبینێتەوە.
کادیر و سەرکردەکانی ئێمە کە خەڵکی تێکۆشەری کوردستانن بە ئەرکی نیشتمانی و دیموکراسی هەڵساون کە ئەرکی سەرجەم خەڵکی کوردستانە بە تایبەت حزب و لایەنە سیاسیەکان.

                                                                        راگەیاندنی

لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی

پەیوەندیدار