پرسی غازو نەوت(ئایا راپرسی پێویست نیە؟)

ئایا پرسی غازو نەوت تەنها پرسێكی حزبی رووتی پارتی و یەكیەتیە؟ یان كۆی حزب و لایەنە سیاسیەكان گرنگە هەڵوێست و پڕۆژەو بڕیاری خۆیان هەبێت؟ ئایا هاوڵاتیانی كوردستان خاوەنی ئەم پرسە نین؟ چۆن دەكرێت پرسی نەوت و غاز كە هەرێمی كوردستانی وێران كردوەو شەڕی خستۆتە ناو ماڵی كورد، قسەو بڕیاری جددی لەسەر وەرنەگیرێت.
بۆیە سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و پرسی فرۆشتنی غاز، كە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گرنگتر ئەوەیە، بگەڕێینەوە بۆ رای خەڵك‌و لە راپرسیەكی نیشتمانیدا رای هاوڵاتیان وەربگرین. دەكرێت هێزە سیاسیەكانی دەرەوەی پارتی و یەكیەتی، كۆمیسیۆنێكی نیشتمانی لە خەڵكی شارەزاو یاساناس و مەدەنی و نیشتمانی و كادیرە بەهێزەكانی خۆیان دروست بكەن و بۆ ئەم مەبەستە فشار لە عێراق و نەتەوەیەكگرتوەكان بكەن بۆ پرسی نەوت و غاز راپرسیەك ئەنجام بدەن. یان دەكرێت ئەوەش لێبگەڕێین و هەموان تەنها فشاری ئەوە بكەین كە صندوقی داهاتە نەوتیەكان كارا بكرێت و سەرجەم داهاتە نەوتی و نا نەوتیەكانی بخرێتە ناو. كە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەنگیان بۆ داوەو ئاگاداری وردەكاری ئەم صندوقەن.
ناكرێت بەرامبەر ئەم پرسە هەرە هەستیارو نیشتمانی و چارەنوسسازەی نەوت و غاز بێ باك و كەمتەرخەم و بێ هەڵوێست بین.

نووسەر: هەندرێن شێخ راغب

پەیوەندیدار