ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بۆ سێیه‌م رۆژ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ستپێكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی داواكردنی موچه‌كانیان كه تا ئێستا موچه‌ی مانگی (ئادار/3)ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێگای سه‌ره‌كی نێوان سلێمانی- راپه‌ڕینیان به‌هه‌ردو ئاراسته‌ی هاتن و رۆیشتن داخستوه.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی جارێكی تر دەستیان بە گردبوونەوەی ناڕەزایی كرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەرچەند 10 رۆژی مانگی 5یش تێپەڕیوە، هێشتا موچەی مانگی 3یان وەرنەگرتووە.
ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە رێگریان لە خوێندكاران و هەر كەسێكی تر كردووە بچێتە ناو زانكۆ و جەخت لەوە دەكەنەوە، تاوەكو موچەكانیان بە تەواوەتی دابەش نەكرێت، بەردەوام دەبن لە هەڵوێستەكانیان.
به‌وته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی زانكۆی سلێمانی، تا ئێستا موچه‌ی مانگی سێیان وه‌رنه‌گرتوه، كێشه‌ش به‌هۆی نه‌مانی پاره‌وه‌یه له بانكه‌كان، هاوكاره‌كانیان له هه‌ولێرو دهۆك موچه‌یان وه‌رگرتوه.
سەرەڕای ئەوەی ئێستا مانگی 5 ەو دابەشكردنی موچەی مانگی 4 لەلایەن حكومەتەوە دەستی پێكردووە، بەڵام هێشتا بەشێك لە دامەزراوە و دەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان موچەی مانگی 3یان وەرنەگرتووە.