دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عیراق، بڕیاریدا بە دواخستنى دانیشتنى تایبەت بە ناردنى 200 ملیار دینارى مانگانە لە حکومەتى ناوەندییەوە بۆ هەرێم.
لە دانیشتنى ئەمڕۆیدا، دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق، تایبەت بە ناردنى 200 ملیار دینارەکەى هەرێم و دەستورى بونى بڕە پارەکە، لەلایەن مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران و عەلى عەلاوى وەزیرى دارایى عێراق بۆ (12/6/2022)، دواخست.
دادگاى فیدڕاڵى، هۆکارى دواخستنى دانیشتنەکەى بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە پێویستە سەرۆکى دیوانى چاودێرى دارایى حکومەتى ناوەندى و سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە دانیشتنەکەدا ئامادەبن.
bestun latef