لە سلێمانی بەهۆی غازەوە تەقینەوە روودەدات و 13 كەس بریندار دەبن

عەمید دیار بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی ئاشكرای كرد، تەقینەوەی كافتریاكەی شاری سلێمانی بەهۆی پەنگخواردنەوەی غازەوە بووە نەك تەقینی تانكی غاز، جەخت لەوەش دەكاتەوە كە بەردەوامن لە گەڕان و پشكنین.
عەمید دیار لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، تەقینەوەی ناو كافتریاكەی شەقامی سالمی شاری سلێمانی بەهۆی پەنگخواردنەوەی غازەوە بووە، كە بەهۆیەوە 13 كەس بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، تیمەكانیان بەردەوامن لە گەڕان و پشكنین بەناو بیناكەدا بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی كەس لەژێر داروپەردووی رووخاوی بیناكەدا گیری نەخواردووە، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 80%ی گەڕانەكان تەواو بوون و بەشێكی كەمی ماوە.
شەوی رابردوو تەقینەوەی غاز لە كافتریایەكی شەقامی سالمی شاری سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە تەلارەكە كە لە دوو نهۆم پێكهاتبوو رووخا و چەند كەسێك بریندار بوون، بەپێی وتەی سامان لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانی برینی هەندێكیان سەختە و پێویستیان بە نەشتەرگەرییە.

پەیوەندیدار